بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیسحاق جاهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەعدابادی تاران پێشوازی لە عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریا کرد .
لە دانوستای نێوان شاندەکانی دوولایەن ، جیا لە جێگیری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی سوریا ، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران ، محەمەد سەلامی وەزیری رێگا و شارسازیی ئێران ، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا و عەلی عەبدوڵڵا ئەییوب وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە ئامادە بوون .
بەر لەوەش جهانگیری و خەمیس وتووژێان کردبوو .
درێژە دان بە هاریکاریی ناوچەیی بۆ نەهێشتنی تیرۆریسم ، گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان ، بنیاتنانەوەی سوریا ، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە و کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەکە بە تایبەت لە سوریا ، گرنگ ترین تەوەرەکانی وتووێژی نێوان جێگری یەکەمی سەرۆک کوماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی سوریا بوو .
...........
340